وەزارەتی دارایی بە فەرمی هاتنی مووچە و کاتی دابەشکردنی راگەیاند

١٤ ئەیلوولی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 831 ملیار دینار وەک پارەی مووچەی مانگی هەشت خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، 831 ملیار و 666 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق و دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان لیستی مووچە بڵاودەکەرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.

دەشڵێت، بەغدا بڕی زیاتر لە شەش ملیار دینار لە تەمویلی موچەی مانگی ئاب نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

هاوکات، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.