رێگایەکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
١٤ ئەیلوولی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
شارەوانیی سلێمانی: شەقامی ڕۆیشتن لە ئاڕاستەی سلێمانییەوە بەرەو کەرکوک بۆ ماوەیەک بەربەست دەکرێت، هاوکات داوا لە شۆفێران دەکەین کە شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی کار لە یەکتربڕی ژمارە 11ـی شەقامی 100 مەتری کە دەکەوێتە ناوچەی تاسڵوجە، بە هاوکاری و هەماهەنگی هاتوچۆی سلێمانی، شەقامی ڕۆیشتن لە ئاڕاستەی سلێمانییەوە بەرەو کەرکوک، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، بۆ ماوەیەک بەربەست دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و شۆفێران، هاوکاریی تیمەکان بکەن و بەپێی نەخشەی دیاریکراو و بە گوێرەی هێما و ڕێنیشاندەری هاتووچۆی دانراو لە شەقامەکە، شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن بۆ ڕۆیشتن لە سلێمانییەوە بەرەو کەرکوک.
