چەند بڕیارێکی نوێ لە قایمقامیەتی سلێمانییەوە
١٣ ئەیلوولی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
چەند بڕیارێك لەقائیمقامییەتی سلێمانییەوە تایبەت بەکێشەکانی زیادەڕەوی:
1- ڕێکخستنی کۆشک و مێزو عارەبانەکان.
2- لابردنی رێگرییەکانی سەر شۆستەو شەقامەکان.
3- رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە مامەڵەی نایاسایی بەو شوێنانەوە دەکەن.
4- رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی رێنماییەکانی لیژنەی پەیوەندیدار نابن.
قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو بڕیارانە لەكۆبوونەوەی فازڵ عومەر قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت، لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، بەڕێوبەری ئاسایشی ناوشاری سلێمانی، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان، بەڕێوبەری پۆلیسی رێکاریی، نوێنەری هاتوچۆی سلێمانی و نوێنەری ئاسایش لە لیژنە هاوبەشەکان دراوە.
