دەست بەسەر 47 درۆن و دەیان پارچە چەکدا گیراوە

١٢ ئەیلوولی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، هێزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار توانییان دەست بەسەر کۆگایەکی شاراوەی چەک و درۆندا بگرن کە لە شوێنێکی چۆڵکراودا حەشاردرابوون.

هاوکات، ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی “35”ـی سەر بە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدرا، لە ناو بینایەکدا کە پێشتر وەک دوکانی چاککردنەوەی تایەی ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنرا و لە کاتی پشکنینی شوێنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر 47 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 46 پارچە تەقەمەنیدا گرت کە بەتەواوی ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بە درۆنەکانەوە ببەسترێنەوە و لەگەڵیشیدا، پاتری و پێداویستی دیکەی پەیوەندیدار بە کارپێکردنی ئەو فڕۆکانە دۆزرانەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شوێنەکە بە تەواوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە و دەست بەسەر سەرجەم کەرەستەکاندا گیراوە و لە ئێستاشدا، دەزگا پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی وردی تەکنیکی و ئەمنی کردووە بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی ئەو درۆن و تەقەمەنیانە و دۆزینەوەی ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم کارەوەن، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان.