٩ ئەیلوولی ٢٠٢٦
شارەوانی سلێمانی:" سبەی پێنجشەممە، سایدێکی شەقامی سەرچنار لە سلێمانی دادەخرێت و نۆژەن دەکرێتەوە، شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار بن و رێگاکانی دەورووبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن ".
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و چاکسازیی شەقامەکانی شار، سەرلەبەیانی سبەی پێنجشەممە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا کاتژمێر 12ـی شەو، سایدی رۆیشتن لە ترافیکی نزیک بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما لەسەر شەقامی سەرەکی سەرچنار بەربەست دەکرێت، بەمەبەستی ئامادەکردنی شەقامەکە و سەرلەنوێ قیرتاوکردنەوە.
هاوکات، شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات هاوکاری و هەماهەنگیی تیمەکانی شارەوانی بکەن، رێنماییەکانی هاتووچۆ پەیڕەو بکەن و شەقامەکانی دەوروبەر وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی کارەکان بە خێرایی و سەرکەوتوویی تەواو بکرێن.
