نرخی زێڕ بەرزبووەوە
٩ ئەیلوولی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و لە بازاڕەکانی هەرێم هەر مسقاڵێک هەشت هەزار دیناری دیکەی چووتەسەر و یەک مسقاڵ زێری عەیارە 21 بەرامبەر بە 963 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلوولی 2026، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ بەرامبەر بە چوار هەزار و 407 دۆلار دیاریکراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 963 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بەرامبەر بە ملیۆنێک و هەشت هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر بە 963 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر بە 825 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بەرامبەر بە 742 هەزار دینارە.
