فەرمانی دامەزراندن بۆ دەرچوانی کۆن دەرکرا

٧ ئەیلوولی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری تەرخانکردنی پلەی دامەزراندن بۆ دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی ئەیلوولی 2026، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە هەنگاوێکدا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کار، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا، پلەی دامەزراندن بۆ دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو تەرخان بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، عەلی زەیدی بە فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە بۆ وەرگرتنی داواکاریی دەرچووانی کۆن، بەمەبەستی راکێشان و بەگەڕخستنی تەواوی توانا و لێهاتووییەکان لە ماوەی تەمەنی کابینەی ئێستای حکومەتدا.

هاوکات، فەرمانەکە وەزارەتی دارایی پابەند دەکات بە تەرخانکردنی پلەی دامەزراندنی هەمیشەیی یان دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا، بەپێی پێویستیی راستەقینەی وەزارەت و دامەزراوە گشتییەکان.