٦ ئەیلوولی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئاسمان و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان لە ئێوارەدا ئاسمانی دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی ئەیلولی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان لە ئێوارەدا ئاسمانی دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک کە پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەشی سبەینێ، لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک کە پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە و لەگەڵ ئەم نزم بوونەوەیەش ناوچە سنووریەکانی (ئیدارەی ڕاپەڕین ئیدارەی سۆران و بەشێک لە پارێزگای دهۆک) ئەگەری دڵۆپە بارانی دەبێت لە کاتەکانی زووی بەرەبەیان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پیشبینیکراو بە سیلیزی :
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
