ئەنجامی دەنگدانی سەرتاشەکان ڕاگەیەنرا

٦ ئەیلوولی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

پڕۆسەی دەنگدان و جیاكردنەوەی دەنگدانی سەرتاشەكانی سلێمانی بۆ كاتی كراكردن كۆتایی هات.

دەنگدانەکە تایبەت بوو بەوەی کە ئایا (8ـی بەیانی بۆ 8ـی شەو) كار بكەن یان بەبەردەوامی؟، ئایا هەینی كار بكەن یان پشوو بێت؟

هاوکات، لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا، 367 دەنگ (بەڵێ‌) بوو بۆ دیاری كردنی كاتی كاركردن لە (8ـی بەیانی بۆ 8ـی شەو) هەروەها 206 دەنگ (نەخێر) بوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بۆ پشووی هەینی: 409 دەنگ (بەڵێ‌) بووە بۆ پشوو، هەروەها 154 دەنگ (نەخێر) بووە بۆ پشوو.

لە ئەنجامدا، ئەو دەنگدانە دەكرێت بە كۆنووس و لەلایەن قائیمقامیەتەوە بڕیاری لێ‌ دەدات.