٥ ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری ئێراندا، سزایان بەسەر سێ دامەزراوەی دیکەدا سەپاندووە کە پەیوەندیی ئابوورییان لەگەڵ ئێران هەبووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، شادەماری پەیوەندی ئابووری نێوان ئێران و سێ بانکیان لەناو تورکیا بڕیوە کە تۆمەتبارن بە گواستنەوەی پارە بۆ ئێران.
روونیشیکردووەتەوە، لە رێگەی مامەڵەی تاکەکەسی و کۆمپانیاوە ئەو بانکانە مامەڵەی بازرگانیان لەگەڵ تاران هەبووە.
هاوکات، سزاکان هەریەک لە بانکەکانی گۆڵدن گڵۆباڵ، یاتیرم بانکاسی و ئەنۆنیم شیرکەتی دەگرێتەوە، کە هەرسێکیان لە ناو خاکی تورکیادا کار دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر سکۆت بێسێنت لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیبووی: "یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی چووەتە ناو ئۆپەراسیۆنی دابڕاندنی ئابووری و ئێمەش دەستخۆشی لەو هەڵوێستە بەهێز و پێشوەختەیان دەکەین".
