بە 10 درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر هەولێر

٢ ئەیلوولی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

دژە تیرۆری کوردستان: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلوولی 2026، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند:" بە گوێرەی زانیارییەکانمان، بەرەبەیانی ئەمڕۆلە کاتژمێر 1:13 تا 3:31، هێزەکانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکشکاند و خرانە خوارەوە ".

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند بەندەرێک لە باشووری ئێران و سوپای پاسدارانیش لە وەڵامدا هێرشی کردەسەر پێگەکانی ئەمریکا لە ئوردن و چەند وڵاتێک، هەرێمی کوردستانیش بێ بەش نەبوو لەو هێرشانە و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی هەولێر بیستران.