٢ ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە ناوچە ئاوییەکانی دەریای مەڕمەڕە لە ئەستەنبول، دوو کەشتیی بارهەڵگر خۆیان بەیەکتردا کێشا و بە هۆیەوە پەیوەندی لەگەڵ کەشتییەکە و ئەو 10 کارمەندەی تیمی کەشتیوانی کە لەوێدان پچرا.
پارێزگای ئەستونبوڵ ڕایگەیاند، ڕووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر سێی بەرەبەیان لە دووریی 18 میل لە کەناراوەکانی ناوچەی سیلیڤری ڕووی داوە و بەهۆی ڕووداوەکەوە چارەنووسی یەکێک لە کەشتییەکان و 10 کارمەندەکەی دیکە بە نادیاری ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکان و فریاکەوتنی دەریایی بە هەلیکۆپتەر و بەلەمی خێرا بەردەوامن لە گەڕان لە دەریای مەڕمەڕە بۆ دۆزینەوەی ئەو 10 کارمەندە.
هاوکات، ئەو ناوچەیە قەرەباڵغییەکی زۆری کەشتیوانیی تێدایە و ئەو کەشتییی زیانی پێگەشتووە دروستکراوی ساڵی 1990ـیە و تەمەنی 36 ساڵە، لەوانەیە بەهۆی کۆنییەکەی و هەڵەی مرۆیی ژێر ئاو بکەوێت.
