بە توندی وەڵامی ئێران دەدەینەوە
١ ئەیلوولی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیدا وەڵامێکی تووندی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر دوو بنکەی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن بداتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا نزیکەی تەواوی مووشەکە بالیستییەکانی ئێرانیان بەرپەرچداوەتەوە، کە ئاڕاستەی دوو بنکەی ئاسمانیان لە ئوردن کرابوون، ئەم هێرشەی ئێرانیش وەک وەڵامێک بوو بۆ بۆردومانی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارک.
ئاماژەی بەوەش کرد سزا ئابوورییەکان کاریگەرییان هەبووە و ئێرانیان تووشی هەڵئاوسانی ۳۰۰٪ و داڕمانی دارایی کردووە، ئەم ئاڵۆزییە نوێیانەش دوای نزیکەی مانگێک لە هێوربوونەوە جەنگ دێت، هاوتەریب لەگەڵ تووندکردنەوەی فشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران.
