ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەم جۆرەی ئۆتۆمبێل درێژکرایەوە

٣١ ئابی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی ئابی 2027، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی بۆ لێخۆشبوونی گومرگی تایبەت بە هاوردەکردنی جۆرێک لە ئۆتۆمبێل دەرکرد و ماوەی لێخۆشبوونەکەی بۆ ماوەی دوو مانگ درێژکردەوە.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ کە واژۆی کەمال ڕەئووف مارف، بەڕێوەبەری گشتیی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرکراوە، وەزیری دارایی ڕەزامەندیی داوە لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوەکەیان بەمەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری ( میڵد هایبرێد - Mild Hybrid )

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی ڕەزامەندییەکەی وەزارەتی دارایی، ماوەی هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بەو لێخۆشبوونە گومرگییەی کە پێشتر بڕیاری لێ درابوو، لە ڕێکەوتی (1ـی 9ـی 2026)ەوە تاوەکو (1ـی 11ـی 2026) درێژ کراوەتەوە.