٣١ ئابی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی تورکیا: نەتەنياهوو بووەتە مەترسییەکی جیهانی و دەبێت سنوورێک بۆ تاوانەکانی دابنرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، لە لێدوانێکدا، ڕەخنەی توند لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنياهوو گرت و ڕایگەیاند کە ناوبراو بووەتە "دوژمنی هاوبەشی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی" و تاوانبارە بە ئەنجامدانی جینۆساید.
ئاماژەی بەوەشکرد, نەتەنياهوو و ئەو فکرەی نوێنەرایەتی دەکات، تەنها مەترسی نییە بۆ سەر تورکیا، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهانی بە گشتی، هەروەها هۆشداری دا لەوەی کە بە کەمکردنەوەی ئەم مەترسییە و بە تەنها سەیرکردنی وەک کێشەیەکی تورکیا، هەڵەیەکی مێژوویی گەورە دەبێت.
هاوکات لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای کرد کە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو زیانە گەورانە بهێنرێت کە ناتانياهو لە ناوچەکە، ئیسرائیل، گەلی جوو و جیهاندا دروست دەکات.
