٢٦ ئابی ٢٠٢٦
قوتابییەکی کورد پلەی یەکەمی لە سەر ئاستی جیهان لە پێشبڕکێی پاڵەوانانی نێودەوڵەتی (Mathis) بەدەستهێنا.
قوتابییەکی لێهاتووی کورد جارێکی دیکە ناوی لە سەر ئاستی جیهان بەرزکرایەوە و توانی بەرزترین پلەی پێشبڕکێکە کە پێی دەوترێت "پاڵەوانانی جیهان" دەستەبەر بکات.
خوێندکار "لاوی" کە بە لێهاتوویی و زیرەکییەکەی ناسراوە، توانی بەسەر تەواوی ڕکابەرە جیهانییەکانیدا سەرکەوێت و ببێتە خاوەنی پلەی یەکەم بە ناونیشانی پاڵەوانی پاڵەوانان.
هاوکات، ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە لەلایەن ڕێکخراوی (Mathis) ڕێکخرابوو، کە تایبەت بوو بە پێشبڕکێ لە بوارەکانی بیرکاری، هزری و شەترەنج بە زمانی ئینگلیزی، چالاکییەکە لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو، خاوەندارێتی و چالاکییەکە وڵاتی ئۆزبەکستان سازکرابوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمە یەکەمجار نییە لاوی دەستکەوتی لەم شێوەیە تۆمار دەکات، ناوبراو ساڵی ڕابردوو بە هەمان شێوە ببووە پاڵەوانی جیهان و ئەمساڵیش بە تواناکانی خۆی سەلماندەوە و ناوی خۆی لە لوتکەی جیهاندا لەو بوارەدا هێشتەوە هێشتەوە.
