بەنزینی 750 دیناری گەیشتە سلێمانی
١٥ ئابی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: بڕیارە ئەو بەنزینە بازرگانییەی کە لەلایەن حکوومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت و نرخەکەی 750 دینارە، بگاتە سلێمانی و دەستبکرێت بە دابەشکردنی.
ئەمڕۆ شەممە 15ـی ئابی 2026، مەحەمەد حەسیب, بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، کە ئەو بەنزینەی لە رۆژانی رابردوودا بە نرخی 750 دینار دابەش دەکرا، دەگاتە سلێمانی و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی و وەک خۆی لە بەنزینخانەکاندا بەردەوام دەبێت و هیچ گرفتێکی نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەنزینخانە تازانەشی کە بۆ دابەشکردنی ئەو جۆرە بەنزینە دیاری کراون، هەر کاتێک سووتەمەنییەکەیان بەدەست گەیشت، دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
وتیشی، پڕۆسەکە بەبێ هیچ گرفتێک بەڕێوە دەچێت و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی بەنزینەکە بە شێوەیەکی رێکخراو بگاتە دەستی هاووڵاتییان.
