خۆڵبارین دەستپێدەکات

١٣ ئابی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها سبەی ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

ئەمڕۆ 13ـی ئابی 2026، کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش نیمچە هەور دەبێت هەروەها بایەکی مامناوەندیشی دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی ئاماژەی بەوەکرد ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری درووستبونی خۆڵبارین هەیە. هەروەها، بایەکی مامناوەند و لەسەرخۆی دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزتری پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی