کەسێک بە تۆمەتی دزینی هەشت کیلۆ زیو دەستگیرکرا
١٢ ئابی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
پۆلیسی سلێمانی: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوە كه بڕی هەشت قاڵب زیوی دزیبوو كه ده‌كاته هه‌شت كیلۆ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی ئابی 2026، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یا‌ند، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی راپه‌ڕین سكاڵای تۆماركرد كه بڕی (هەشت قاڵب زیو كه ده‌كاته هه‌شت كیلۆ)ـی لێدزراوه، بڕیاری دادوه‌ر وه‌رگیرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كان، زانیاری پێویست كۆكرایه‌وه و توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی راپه‌ڕینه‌وه تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت.
دەشڵێت، له‌كاتی گه‌ڕان و پشكنیندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی (پێنج قاڵب) له‌و زیوه‌ی كه تۆمه‌تبار دزیبووی.
