١١ ئابی ٢٠٢٦
سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ئێرانییه‌كان فێڵبازن، به لێدانی توند و فشاری ئابوری له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بم.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئابی 2026، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێرانییه‌كان دانوستانكاری زۆر فێڵبازن، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر شتێك ده‌ده‌ن و دواتر ده‌چنه ده‌ره‌وه و به راگه‌یاندن ده‌ڵێن به‌هیچ جۆرێك ره‌زامه‌ندیمان نه‌داوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئێران خراپه، هه‌ڵاوسانی ئابوری گه‌یشتووه‌ته 300% و دراوه‌كه‌یان به‌های نه‌ماوه.
دەشڵێت، حكومه‌تی ئێران مووچه به سه‌ربازه‌كانی نادات و دۆخی ئابوورییان له پشێویدایه.
وتیشی، به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بین: لێدانی توند و فشاری ئابوری.
هاوکات، ترەمپ ڕاشیگەیاندووە، ئێمه پاره‌ی ئێران كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی هه‌یانه كه پاره‌یه‌كی زۆره، كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تیمان هه‌یه به‌سه‌ریدا.
