١١ ئابی ٢٠٢٦
تیمی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من": فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ته‌نها 20 رۆژیان لەبەردەمدایە بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته بانكییه‌كان و دوای 31ـی ئاب، دابه‌شكردنی مووچه به شێوازی كاش راده‌وه‌ستێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ـی ئابی 2026، تیمی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" رایگه‌یاند، ته‌نها 20 رۆژ له‌به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی كه‌رتی گشتیی هه‌رێمی كوردستاندا ماوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته بانكییه‌كانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش به‌رواری 31ـی ئابی 2026، دابه‌شكردنی مووچه به شێوازی كاش به ته‌واوی راده‌وه‌ستێت.
دەشڵێت، پێویسته سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران پێش ئه‌و به‌رواره كارته‌كانیان وه‌رگرتبێته‌وه، چونكه دوای ئه‌وه چیتر به كاش مووچه دابه‌ش ناكرێ.
هاوکات، فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌توانن له ڕێگه‌ی كورته‌نامه (SMS)، ڤایبه‌ر، واتس ئاپ، یان له كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی ئه‌مجاره‌یان له رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه، بزانن كه ئایا كارته بانكییه‌كه‌یان ئاماده‌یه یان نا.
