٨ ئابی ٢٠٢٦
وتەبێژی پارتی:" هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە بە مەبەستی کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پێویستە کۆبوونەوەکان دەرئەنجامی کردارییان هەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 8ـی ئابی 2026، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتی هەر لە دوای هەڵبژاردنەوە هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو متمانەیەی هاوڵاتییان پێیان داون، لە پێناو کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتدا.
وتیشی، هەوڵەکانیان بۆ کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بەردەوام بوون و لەمەودواش بەردەوام دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە هەر کۆبوونەوەیەک کە ئەنجام دەدرێت دەرئەنجامێکی روونی هەبێت، نەک تەنها کۆبوونەوە بێت لە پێناوی کۆبوونەوەدا.
هاوکات، ئێستا چاوەڕێی ڕێکخستن و ئامادەکارییەکانن تاوەکو کۆبوونەوەیەکی بەئەنجام و بەرهەمدار بەڕێوە بچێت.
