٢٥ نيسانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و هەڵەبجە بڵاوکردەوە کە باران لەم پارێزگایانەدا دەبارێت و هەندێکیشیان تەرزەی لێدەبارێت.
ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ کە هەندێک جار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت.
سبەینێ لە پارێزگای هەولێر ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە کە هەندێکجار بۆ بروسکە و تاوەباران دەگۆڕێت.
ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ کە هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کاریگەریی ناسەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێت بەشێوەی دابارینی پچڕپچڕ.
سبەینێ لە سلێمانی، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەریی زیاد دەبێت بۆ بروسکە و تاوە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا، ناوچەکانی باشووری پارێزگاکەش کەمێک رێژەکەی زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کەشی تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە دروستدەبێت کە هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت.
سبەینێ لە دهۆک، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەریی زیاد دەبێت بۆ هەوری بروسکە و تاوە باران و بۆ ماوەی دوو تاوەکو سێ کاژێر کە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ لە کەرکووک ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
سبەینێ لە کەرکووک، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ بروسکە و تاوەباران زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە، کە هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ کە هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە جیایاکانی پارێزگاکەدا و کاریگەریی ناسەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێت بە شێوەی دابارینی پچڕپچڕ.
سبەینێ لە هەڵەبجە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگا لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، تاوەکو ئێوارە کاریگەری زیاد دەبێت بۆ بروسکە و تاوە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا.