پێنچ زیرەکترین ئاژەڵەکان بناسە

٥ ئابی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

دیاریکردنی زیرەکی گیانەوەر قوڕسە چونکە "زیرەکی" شێوەی جیاواز لەخۆدەگرێت. نموونەکانی جۆری زیرەکی بریتین لە تێگەیشتنی زمان و خۆناسینەوە و هاوکاری و چارەسەری کێشەکان و کارامەیی لە بیرکاریدا.

ناسینەوەی زیرەکی لە پریمەیتەکاندا ئاسانە کە ئەو گیانەوەرانەن لە پێشەنگن بەڵام زۆر جۆری تر هەن کە لەوانەیە زیرەکتر بن لەوەی کە تۆ بیر دەکەیتەوە.

ئەم ئاژەڵانە هەندێک لە زیرەکترینەکان:

١- دۆلفینەکان و نەهەنگەکان بەلایەنی کەمەوە وەک باڵندە زیرەکن.

دۆلفین مێشکێکی گەورەی هەیە نزیک بە قەبارەی جەستەی.

دۆلفینەکان تاکە گیانەوەری دەریایین کە لە تاقیکردنەوەی ئاوێنەی خۆئاگابوون تێپەڕیون

تاقیکردنەوەکەش ئەوەیە کە پسپۆڕان گیانەوەرەکە دەخەنە بەردەم ئاوێنەیەک و بزانن خۆیان دەناسنەوە.

٢- وەک مرۆڤ و چامپانزییەکان، گۆرێلاکانیش تایبەتن.

گۆریلایەک بە ناوی کۆکۆ فێری زمانی نیشانە بووبوو و بایەخیشی بە پشیلە دەدا.

گۆریلاکان دەتوانن ڕستەی ڕەسەن پێکبهێنن بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ مرۆڤ و تێگەیشتن لە بەکارهێنانی هێماکان بۆ نیشاندانی چەمکی ئاڵۆزتر.

٣- فیلەکان مێشکیان گەورەترە لە هەر ئاژەڵێک کە لەسەر وشکانی دەژین.

مێشکی فیلێک هێندەی مێشکی مرۆڤ دەماری هەیە، فیلەکان یادگارییەکی بێوێنەیان هەیە،

هاوکاری یەکتر دەکەن و خۆئاگایی نیشان دەدەن، ئەوان وەک پریمەیت و باڵندە، بەشداری یاریش دەکەن.

٤- چامپانزییەکان مەودایەکی زۆر لە هەستی خۆیان پیشان دەدەن و خۆیان لە ئاوێنەدا دەناسنەوە.

چامپەکان دەتوانن فێری زمانی ئیمزاکردن بن بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ مرۆڤدا.

٥- باڵندەی قەلەڕەش بە زیرەکترین ئاژەڵ دادەنرێت لەبەرئەوەی تاکە ئاژەڵە کە پێشەنگ نییە و کەرەستەکانی خۆی، خۆی دروستیان دەکات.

قەلەڕەش دەم و چاوی مرۆڤ دەناسێتەوە و تێدەگەن لە چەمکە ئاڵۆزەکان لەگەڵ قەلەڕەشی تر و بیر لە داهاتوو دەکەنەوە، زۆر لە شارەزایان زیرەکی قەلەڕەش بەراورد دەکەن بە منداڵێکی ٧ ساڵان.