٤ ئابی ٢٠٢٢
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، تۆڕێکی بازرگانیکردن بە گون و گورچیلە لەگەڵ ئۆکرانیادا دەستیبەسەرداگیراوە، هەروەها ڕاشیگەیاند، نرخی هەر گونێک کە بازرگانی پێوەدەکێرت لە دەرەوە، نرخەکەی نزیکەی ٨دەفتەر دۆلار دەبێت.
ئەلزوبەیدی بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی دژە بازرگانیكردن ڕایگەیاند، " دەستمان گرتووە بەسەر فرۆشتنی گوندا لەنێوان عێراق و ئۆکرانیادا، هەروەها زۆرینەی بازرگانییەکان بە مرۆڤەوە سەرنجیان لەسەر فرۆشتنی گورچیلەیە."
عەمید ویسام ئەوەیشی خستەڕوو، " نرخی هەر گورچیلەیەک دەگاتە ٣٣ هەزار دۆلار و نرخی هەر گونێکیش لە دەرەوەی عێراق دەگاتە ٨٠ هەزار دۆلار".
ناوبراو وتیشی، "بە شێوەیەکی بەرچاو ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەم دواییانەدا زیادی کردووە، هەروەها خۆشبەختانە هەموو ئەو لاپەڕە ئۆنڵاینانەی پەیوەستن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ڕاگیراون".
بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی دژە بازرگانیكردن لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، "مەفرەزەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە هەموو نەخۆشخانەیەکدا بوونیان هەیە کە چاندنی ئەندامەکانی جەستەی ئەنجامدەدەن، هەروەها وەزارەتی ناوخۆ لەودیو سنورەکانەوە کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤەوە".
