ئاگادارییەک لە پۆلیسی سلێمانییەوە

٥ ئابی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، هاوڵاتییەک کە بەمەبەستی چارەسەر کردن سەردانی نەخۆشخانەی شاری کردووە، لەبەرواری (٢٠٢٦/٨/٤) لەوێ گیانی لەدەستداوەو لەبەرئەوەی هیچ ناسنامەیەکی هەڵنەگرتووە ناوو ناونیشانی نازانرێت، لەئێستادا تەرمەکەی لەپەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانییە، داوا لەکەسوکاری یان هەرکەسێک دەکەین کە زانیاری لەبارەیەوە هەیە سەردانی پزیشکی دادوەری سلێمانی یان سەردانی بنکەی پۆلیسی کوردسات بکات.

یان پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایلەوە: (٠٧٧١٩٦٧٦٩٩٠).

هاوڵاتییەکە ڕەگەزی نێرەو تەمەنی لەنێوان (٥٥-٦٥) ساڵدایەو گەنم ڕەنگەو ڕەنگی چاوی قاوەییە، باڵای مامناوەندەو بلوسێکی ڕەساسی و تراکسودێکی قاوەیی لە بەردایە.

راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی