کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی سەر بە عێراق گەرووی هورمزیان تێپەڕاند

٤ ئابی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی نەوتی عێراق: ئەو کەشتیانەی نەوتی عێراقیان هەڵگرت بوو، گەرووی هورمزیان تێپەڕاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی ئابی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای چاودێریکردنی جووڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ڕێگەی سیستەمی جیهانییەوە تا گەیشتنیان بە پاڵاوگەکان، بەڵام وەزارەت بەرپرسیار نییە لە ڕێڕەوی کەشتییەکان دوای بەجێهێشتنی بەندەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی نەوت، نەوتەکە لە بەندەر دەفرۆشێت و پاشان کڕیار بەرپرسیارێتیی گواستنەوەی بارەکە و مامەڵەکردن پێوەی لەئەستۆ دەگرێت.

دەشڵێت، وەزارەت لە ڕێگەی سیستەمی بەدواداچوونی جیهانییەوە چاودێریی جووڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان دەکات، و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) چاودێریی گەیشتنی بارەکان دەکات بۆ پاڵاوگەکان.

ئەمەش لەکاتێدایە، وەزارەت بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوتی خاو، کەشتییە نەوتهەڵگرەکان پاش بەجێهێشتنی بەندەر بە گەرووی هورمزدا تێپەڕدەبن، بەڵام وەزارەت هیچ بەرپرسیارێتییەک لەسەر ڕێڕەوەکانیان یان بەدەستهێنانی مۆڵەتی پێویست لەئەستۆ ناگرێت.