نرخی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی حەوت دیاری کرا

١ ئابی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی ئەمپێڕی موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا و نرخی هەر کیلۆئاوەڕێک بە 375 دینار دیاری کرا، ئەو سیتییانەی کە تاکە سەرچاوەی کارەبایان مۆلیدەیە نرخی کیلۆواتیان 358 دینارە.

ئەمڕۆ شەممە 1ـی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە ئاماژە بەفەرمانی وەزاری ژمارە (8026) لە 24ـی کانوونی یەکەمی 2026، سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ دیاریكردنی نرخی موەلیدەی ئەهلی و به‌گوێرەی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ مانگی تەممووز، نرخی کیلۆوائاوەڕێک بۆ مانگی تەمووز بریتییە لە (375 دینار.

هاوكات ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (358) دینارە.

باسییان لەوەش کرد، سەبارەت بە نرخی ئەمپێری موەلیدەی ئەو قەزاو ناحییەیانە کە هێشتا نە چوونەتە ناو پرۆژەی رووناکی سبەینێ یەکشەممە دیاری دەکرێت.