٢٦ تەمموزی ٢٠٢٦
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هێرشی ئۆكرانیای بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی ئێرانی له ده‌ریای خه‌زه‌ر سه‌ركۆنه كرد و داوایكرد، لێپرسینه‌وه‌ی توند له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییه و بكرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تەمووزی 2026، عه‌باس عێراقچی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كایا كاڵاس كۆمیساری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، داوای وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز رایگەیاند، عێراقچی و كایا كاڵاس جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستپێشخه‌ری دیپلۆماسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گرژییه‌كان كرده‌وه و ئاماژه‌یان به پێشهاته‌كانی كه‌نداو و گه‌روی هورمز كرد له دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران.
هاوکات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی سه‌ربازی ئۆكرانیای بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی ئێرانی له ده‌ریای خه‌زه‌ر سه‌ركۆنه كرد و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێران به پێی بنه‌ما و ڕێسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به تایبه‌تی بنه‌مای به‌رگریكردن له خۆی، درێغی ناكات و به‌رپرسیارێتی لێكه‌وته‌كانی سه‌رگه‌رمیه‌كانی ئۆكرانیا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ڕژێمی ئۆكرانیا و لایه‌نگرانی و هانده‌رانیز
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاندبوو، ئۆكرانیا ئه‌و كه‌شتیانه‌ی له ده‌ریای خه‌زه‌ردا كردووه‌ته ئامانج كه به وته‌ی خۆی باری سه‌ربازییان پێیه و په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها كه‌شتییه‌كی جه‌نگیشمان كرده ئامانج.
