ئێران ئارەزووی ئەنجامدانی دیدار و چاوپێکەوتن دەکات

٢١ تەمموزی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەو گەمارۆ دەریاییەی خستوومانەتە سەر ئێران، گەمارۆیەکی زۆر توندە.

ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان کرد و ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا هێرش دەکەینە سەر ناوچەی “جەبەل ئەلفەئس” لە ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دۆخەی لە گەرووی هورمزدا دەگوزەرێت، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا نابێت و ئەو گەمارۆ دەریاییەی خستوومانەتە سەر ئێران، گەمارۆیەکی زۆر توندە.

وتیشی، “سەرۆکی سووریا ئارەزوو دەکات کارێک بەرامبەر حــیزبــوڵـڵا بکات، پێموایە لەو کارەیدا کاریگەر و سەرکەوتوو دەبێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەو کەسانەی سەرکردایەتی ئێران دەکەن، کۆمەڵێک کەسی شەڕانگێزن و ئێران بە شێوەیەکی زۆر توند ئارەزووی ئەنجامدانی دیدار و چاوپێکەوتن دەکات.

دەشڵێت، ئەگەر سەرۆکی لوبنان داوام لێ بکات، ئامادەم گفتوگۆ لەگەڵ حــیزبــوڵــڵاشدا بکەم.

هاوکات، بە وتەی ترەمپ، “تاوتوێی ئەوە دەکەین کە سوپای لوبنان کۆنترۆڵی ئەو گوندانە بکات کە حــیزبــوڵـڵا لێیان کشاوەتەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان، رێگەکانی پشتگیریکردن و هاوکاریکردنی لوبنان تاوتوێ دەکەین و ئێمە هاوکارییەکی زۆر پێشکەش بە لوبنان دەکەین و لوبنان بۆ ماوەی چەندین دەیە زیانی زۆری پێگەیشتووە”.