گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانماندایە
٢١ تەمموزی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆنترۆڵی تەواوەتی گەرووی هورمزیان بەدەستەوە گرتووە.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، دۆخی ئێستای گەرووەکە و قەدەغەکردنی تێپەڕبوونی کەشتییەکان بەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا، وەک خۆی دەمێنێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، بەردەوامبوونی ئەم دۆخە پەیوەستە بە هەڵسوکەوتی ئەمریکاوە
و تا ئەو کاتەی ئەمریکا لە سیاسەتە دوژمنکارییەکان و هەڕەشەکانی بەردەوام بێت، رێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەک نادرێت.
دەشڵێت، هەر بڕیارێک بۆ کردنەوە یان کۆنترۆڵکردنی زیاتری ئەم ناوچەیە تەنها لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و پاراستنی ئاسایشی ئێران دەبێت. هەروەها بەرپرسیارێتی هەر تێکچوونێکی ئاسایشی دەریایی خرایە ئەستۆی ئەو لایەنانەی کە بە سیاسەتی گێچەڵکردن، ئاسایشی ناوچەکەیان خستووەتە مەترسییەوە.
