١٩ تەمموزی ٢٠٢٦
فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک: لە بازگەی چیمەن لەسەر ڕێگەی کەرکووک - سلێمانی دەست بەسەر 10 ملیار دیناردا گیرا کە بە نایاسایی بەرەو سلێمانی دەبرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی تەمووزی 2026، فەتاح مەحمود خەفاجی، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان توانیویانە لە بازگەی چیمەن لەسەر ڕێگەی کەرکووک - سلێمانی، دەست بەسەر بڕی 10 ملیار دیناردا بگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وردبینیکردنی بەڵگەنامەکانی گواستنەوەی پارەکە، دەرکەوتووە کە پارەکە ڕێپێدانی فەرمیی هەبووە تەنها بۆ ئەوەی لە بەغداوە بۆ ناو شاری کەرکوک بگوازرێتەوە، بەڵام هەوڵدراوە بە نایاسایی ئاراستەکەی بگۆڕدرێت بەرەو پارێزگای سلێمانی.
دەشڵێت، بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و گۆڕینی ئاراستەی گواستنەوەی پارەکە، دەستبەجێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر بڕە پارەکەدا گیراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.
