خشتەی مووچەی مانگی شەش راگەیەندرا

١٣ تەمموزی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، كە زیاتر لە 841 ملیار دینار بوو بە لێبڕینی 120 ملیارەكە خەرج كرا و سبەینێ‌ پشووە و بڕیارە دوو سبەی دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی چوار شەممە دەست بە دابەشکرنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی 6 دەکات و لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی گەیشتنی تەمویلی مووچە کەوتە کۆتایی دەوامی فەرمی، نەتوانرا پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەربگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە سبەی سێ شەممە پشوی فەرمییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام سبەی دەست بەڕێکارەکانی وەرگرتنی پارە و گواستنەوەی بۆ بانکەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات و سەرجەم بانک و گەنجینەکان لە ئامادەکاری تەواودا دەبن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی چوار شەممە کاتژمێر (8)ی بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەن.