٦ تەمموزی ٢٠٢٦
نووسینگەی پارێزگاری دیالە رایگەیاند، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی یەک کاتژمێر لە دەوامی فەرمی رۆژانەی سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6-7-2026، نووسینگەی عەدنان محەممەد، پارێزگاری دیالە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی یەک کاتژمێر لە دەوامی فەرمی رۆژانەی سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی سەر بە پارێزگاکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەکەش لە کۆتایی کاتی دەوامدا دەبێت و بڕیارەکەش بە درێژایی هەردوو مانگی تەممووز (حەوت) و ئاب (هەشت) بەردەوام دەبێت، کە ناوچەکە رووبەڕووی شەپۆلی توندی گەرما دەبێتەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەم بڕیارەی ئیدارەی پارێزگای دیالە، خانەقین و تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەگرێتەوە کە لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای دیالەن، و فەرمانبەرانی ئەو ناوچانەش هاوشێوەی سەنتەری پارێزگاکە کاتی دەوامیان بۆ کەم دەکرێتەوە.
