کەشناسی: نمەباران دەبارێت

٤ تەمموزی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە هەندێک کاتدا، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆك و زاخۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە (2- 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە کات و شوێنی جیا جیادا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 40 پلەی سیلیزی

پیرمام: 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی