شەقامێکی سەرەکی دادەخرێت

٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، شەقامێکی سەرەکیی تا کاتژمێر 6ــی ئێوارە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە بە تەواوی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، تا کاتژمێر 6ــی ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاڕاستەی دەرەوەی شەقامی 120 مەتری لە یەکتربڕی شەقامی گەزنە و بەرزە پردی عەنکاوەوە تا بەرامبەر فڕۆکەخانەی هەولێر بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە بە تەواوی دادەخرێت.

داواش لەو شۆفیرانە دەکات کە لە شەقامی 120 مەترییەوە بە ئاڕاستەی فڕۆکەخانە دێن، لە شەقامی ژێر بەرزەپردی عەنکاوەوە و یەکتربڕی شەقامی گەزنەوە ئاڕاستەیان بگۆڕن بەرەو شەقامی 100 مەتری ناو شار و لە شەقامی رەشکینەوە بێنەوە سەر شەقامی 120 مەتری، تا ئەو کاتەی کارەکانی نۆژەنکردنەوە کۆتاییان دێت.