کەشناسی: شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە هەرێم دەکات
٢٩ حوزەیرانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
پیرمام : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی
