کەشناسی: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت

٢٧ حوزەیرانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی

دهۆک : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 40 پلەی سیلیزی

پیرمام : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی