کەشوهەوای یەکەم رۆژی وەرزی هاوین راگەیەندرا

٢١ حوزەیرانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەش بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە،21-6-2026، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ کەش بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی

پیرمام : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی