٢٠ حوزەیرانی ٢٠٢٦
کەشناسیی فەرەنسا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بگەنە 38 پلەی سیلیزی و بەهۆی بەهێزی ئەم شەپۆلەشەوە باری نائاسایی لە وڵات راگەیەندرا.
دەستەی کەشناسیی فەرەنسا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەکە دەکات و لە 60 شاری ئەو وڵاتەدا باری نائاسایی جۆری 'نارنجی' راگەیەندرا، کە زیاتر لە دوو سێی خاکى فەرەنسا دەگرێتەوە.
هەروەها، مانگی ئایاری رابردووش چەندین ژمارەی پێوانەیی گەرمی لە مێژووی ئەو وڵاتەدا تۆمارکران و رۆژی 26ی ئایار وەک گەرمترین رۆژ لە مێژووی تۆمارە کەشوهەواییەکانی فەرەنسادا دیاریکرا.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بەهێزی ئەم شەپۆلەوە، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی شانەی قەیرانەکان ئەنجام بدات، بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەرهاویشتەکانی ئەم شەپۆلە بەهێزە.
