مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
١٨ حوزەیرانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-6-2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، (رۆژی یەکشەممە،21ـی حوزەیران تا رۆژی پێنجشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2026) مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کە لەدوای (1-7-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
