ئاگادارییەک لە سایلۆی سلێمانییەوە

١٧ حوزەیرانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو جوتیارانەی کە ساڵی رابردوو گەنمیان رادەست کردووە و ژمارەی پسوڵەیان گەیشتووەتە 1060 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17-6-2026، بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەلێت، ئەو جوتیارانەی کە ساڵی رابردوو گەنمیان رادەست کردووە و ژمارەی پسوڵەیان گەیشتووەتە 1060، ئەمڕۆ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن لە پیرەمەگروون بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەکی شایستە داراییەکانی بەشێکی ئەو جووتیارانە دابەش دەکرێت کە گەنمیان بە سایلۆی سلێمانی داوە و ژمارەی پسوڵەیان گەیشتووەتە 1060.