کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەش بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با، هەروەها پلەکانی گەرما (2-3) پلە نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ کەش بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە هەندێک کاتی دوای نیوەڕۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما لە نزیک ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبنەوە.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک کات و ناوچە نیمچە هەور دەبێت.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما (2-3) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

پیرمام : 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی