شەقامێکی سەرەکی بەربەست دەکرێت
١١ حوزەیرانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی هەینی بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە مەودای کارکردندا بەربەست دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11-6-2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵیت، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کاتژمێر (12)ـی نیوەڕۆ دەست بە کاری (قشط) هەڵگرتنەوەی بەشە خراپبووەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە مەودای نزیک مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دەکرێت بەمەبەستی ئامادەکردنیان بۆ سەرلەنوێ قیرتاوکردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئاسانکردنی جێبەجێکردنی کارەکان، رۆژی هەینی بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە مەودای کارکردندا بەربەست دەکرێت، هەروەها شۆفێران دەتوانن شەقامی خزمەتگوزاریی مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
