کەشوهەوای سبەینێ بۆ سەیران گونجاوە؟

١١ حوزەیرانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش (1 تــــا 2) پلە بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش (1 تــــا 2) پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەی گەرما بە نزیکی (2 تـــــا 3) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

پیرمام : 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی