پڕۆسەی زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ سەر پسوولەی خۆراک دەستیپێکردەوە

٩ حوزەیرانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراكیی هەولێر رایگەیاند، مامەڵەی زیادکردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵ بۆ سەر پسوولەی خۆراک کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر مامەڵەی زیادکردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵ بۆ سەر پسوولەی خۆراک کرایەوە لە رێگەی سیستەمی ئەلیکتڕۆنی پسوولەی خۆراک.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا دەتوانن ناوی منداڵەکانتان تۆماربکەن لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک، هەر هاوڵاتییەکیش کێشەی هەبوو لە کاتی تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەی لە سیستەمی ئەلیکترۆنی، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکات بۆ ئاسانکاری و تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەی.

تێبینی:

پێویستە بۆتۆمارکردنی ناوی منداڵ یەکێک لەم ڤیزە کارتانە لەلاتان بێت بۆ پارەدانی ئەلیکتڕۆنی:

1- ڤیزە کارتی بانکی جنوبی.

2- ڤیزە کارتی Q Card.