٧ حوزەیرانی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر دەڵێت، بڕیاریان داوە تەواوی موەلیدەکان لەنێو شار، قەزا و ناحیەکان لە نەبوونی کارەبادا کارپێبکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7-6-2026، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیەک بڕیاریان دا تەواوی موەلیدەکان لەنێو شار، قەزا و ناحیەکان لە نەبوونی کارەبادا کارپێبکەن.
وتیشی: "هەر موەلیدەیەک پێشتر کارەبای داوە و پارەی وەرگرتووە، ئەگەر 300 کاتژمێری کارەبای دابێت و هیچ قەرزداری هاوڵاتییان نەبێت، بۆ یەک ئەمپێر دەبێت پێنج هەزار و 750 دینار لە ماڵان وەربگرێت".
راشیگەیاند: "ئەو بڕە پارەیەی بۆ یەک ئەمپێر وەردەگیرێت بۆ 100 کاتژمێر کارکردنە، لە داهاتوودا هەرکاتێک لەو گەڕەکانە کارەبا بڕا، موەلیدە کار دەکات تاوەکو 100 کاتژمێرەکە پڕدەکاتەوە".
