کەشناسی: لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت

٦ حوزەیرانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها ئەگەری بارانبارین لە چەند ناوچەیەک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی شەودا لە رۆژهەڵاتی هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێکی کەم هەیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

پیرمام : 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی