قاوەی کێش دابەزاندن قەدەغەکرا
٣ حوزەیرانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی تەندروستی قاوەی چوکلێتی بۆ دابەزاندنی کێش قەدەغە دەکات
وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستانی لەسەرە 'قاوەی چوکلێتی' قەدەغە دەکات و دەڵێت، بازرگان و فرۆشیارانی قاوەی چوکلێتی دەبێت بدرێنە دادگا چونکە ''خەڵکیان هەڵخەڵەتاندووە، قاوەکە مادەیەکی مەترسیداری تێدایە، تەنیا رێگەیەکە بۆ کۆکردنەوەی پارە و بە نایاسایی هاتووەتە نێو هەرێمی کوردستان''.
