بە 13 موشەک و 17 درۆن هێرشکرا

٣ حوزەیرانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سوپای کوەیت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە 13 موشەک و 17 درۆن هێرشکرایە سەر وڵاتەکەمان و هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی بەرپەرچیان دانەوە.

ئەمڕۆ پێنج جار زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوەیت لێدراوە و هێزە ئەمنییەکان دۆخی ئامادەباشیی سەربازییان بۆ ئاستی پێویست بەرز کردووەتەوە.

لە هێرشەکانی ئەمڕۆی دوژمندا هاووڵاتییەکی بیانی بە رەگەز هیندی گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون، جگە لە زیانی زۆری ماددی کە بەر ژێرخانی وڵایەکە کەوتووە.